کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری خۆپێشاندەرانی مەحکوومکردنی تیرۆری دوکتوور قاسملوو، گەیشتە باڵوێزخانەی وڵاتی ئوتریش، لە سوئیس

16:21 - 24 پووشپەڕ 2717

لە رۆژی ١٣ی ژوئیە ی ٢٠١٧ ھاوکات لە گەڵ ساڵیادی تیرۆری رێبەری ناوداری کورد د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی ، کۆمەلێک بەرچاو  لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات   لە شاری بێرن"ی پایتەختی وڵاتی سوئیس خۆپیشاندانێکی جەماوەریان لە یەکێک لە مەیدانە سەرەکییەکانی  ئەو  شارە بە دەسپێشخەری حیزبی دێموکراتی کوردستان وەرێخست. لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەدا  بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و پاشان ساتێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدانی رێگای ئازادی و ئاشتی  دەستی پێکرد. لەو خۆپیشاندانەدا  کە کۆمەڵێکی بەرچاو  ئەندام و لایەنگری حیزب  لەو وڵاتە بەدی دەکران ، بە پێی بەرنامەیەکی لە پێشدا دارێژراو و ئامادەکاری کۆمیتە بۆ چاو پێکەوتنی  سەفیری وڵاتی ئوتریش  لە سوئیس ، وەک یەکەم بڕگەی خۆ پیشاندانەکە  کاک "ساڵح مەحەمەد پوور" کادری پێشووی حیزب و ئەندامی چالاکی ئێستای حیزب لەو وڵاتەو پێشمەرگەی سەردەمی شەھید قاسملوو بە نوێنەرایەتی  خۆپیشاندەران و ئەندامانی حیزب ، چاوی بە دکتور "رۆبێرت موولێر" سەفیری بەشی سیاسیی باڵوێزی   ئوتریش لە وڵاتە لە شاری بێرن  کەوت و، سەردانی سەفارەتی کرد، لەو  چاو پێکەوتنەدا کە زیاتر لە یەک ساعەتی خایاند نوێنەری خۆپیشاندەران کاک ساڵح مەحەمەدپوور سەرەتا زۆر بە گەرمی لە لایەن  دوکتور "مولێر" پێشوازی لێکرا، پاشان  داواکاری خۆپیشاندەرانی کە  وەک بڕیانامەیەک ئامادە کرابوو ڕا گەیاندە. ھەروەھا دیسان وەبیر باڵوێز  ئوتریشی ھێنایەوە کە بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی گەلی کورد و حیزبی دێموکرات حەولی داوە  لە رێگای ئاشتی و دیالۆگەوە ، دێموکراسی و مافی ھاوڵاتی بوون بۆ ھاووڵاتیانی کورد دابین بکات بەڵام بەداخەوە  ھەموو کات بە تیرۆر و کوشتن لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە وڵاممان دراوەتەوە ، بۆ نموونەش تیرۆری ١٣ ی ژووئیە ی ١٩٨٩ ی ھێنایەوە کە لە "وییەننا" ی پایتەختی وڵاتی ئەوان  رووی داوە ، ھەروەھا وتی:سکرتێری ئێمە بە رووحی ئاشتی و پێکەوەژیان وەک ھەمیشە چوو کە داواکانی  لە رێی ئەو نوێنەرانەوە بنێریتەوە بۆ تاران بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لە سەر بکرێ  ، بەڵام ئەوان  بە جێی قەڵام بۆ نووسینی داواکانمان ، چەکیان  لە جانتا دیپلۆماسیەکان دابوو بۆ تیرۆری ئاشتی خوازانی کورد ، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە داخەکەی گرانتر کردوە ئەوە یە کە رێبەرەکەمان لە یەکێک لە وڵاتە ئەمنەکانی ئورووپا و لە باڵەخانی "وییەننا" لە گەڵ دوو ھاوڕێی دیکەی  شەھید كران و پاش شەھید کردنیشیان نەک  تیرۆریستان ڕادەستی قانوون نەکران  بەڵکوو بە جەستەی خوێناویەوە داڵدە دران و  پارێزگاریان لێکرا تا گەیشتنەوە تاران، ھەروەھا تا ئێستاش پەروەندەکە چۆن لە لایەن  حکوومەتی ئەو کاتی ئۆتریشەوە داخراوە ، دوای زیاتر لە دوو دەیە حەولی حیزبی دێموکرات  سەرانی ئەو وڵاتە پەروەندەکەیان وەگەڕ نەخستۆتەوە بۆ  ئەوەی تیرۆریستان لە دادگایەکی عادیلانەی ئەو وڵاتە دا دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. جێگای ئاماژەیە کە  دووکتوور "رۆبێرت موولێر" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵوێزی ئوتریش بە داخبوونی خۆی بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە رووی داوە و ھەروەھا لە وڵاتی ئەوانیش دا بووە  دەربڕی و گوتیشی کە ئەو قسانەی نوێنەری  خۆپیشاندەران و بڕیار نامەی خۆپیشاندەران دەگەیەنمە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەم. ئەو خۆپیشاندانانە بە چەندین بەیاننامە و پەیام و شێعر و درووشم بە زمانەکانی ئاڵمانی ، ئینگلیزی ، فارسی و کوردی  بە پێسکەشکاریی خاتوو "مەعسوومە ئازەرلوو" بەرێوە چوو کە بریتی بوون لە : بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە زمانی کوردی لە لایەن کاک عومەر عەبدووڵا زادە خوێندرایەوە بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە زمانی فارسی لە لایەن کاک رەحمان محەممەدی  خوێندرایەوە پەیامی ھاوبەشی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان لە لایەن خاتوو شادی ویژدانی خوێندرایەوە بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن  کاروان شێخ محەمەدی خوێندرایەوە شێعرێکی نەمر شێرکۆ بێکەس لە لایەن کاک عومەر ئاڵی خوێندرایەوە پەیامی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتە لە لایەن خاتوو شەیدا خاڵە نژاد بەرپرسی ئەو بەشە خوێندرایەوە بڕیارنامە خۆپیشاندەران بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن خاتوو ئاوێزان رەحمان زادە خوێندرایەوە ھەڵبەستێکی ھوونەری تایبەت بەو رۆژە کە نووسینی خۆی بوو لە لایەن خووسرەو خزری خوێندرایەوە ھەروەھا پەخشانێکیش لە لایەن کاک شۆرش ئاختە  خوێندرایەوە جێگای ئاماژەیە لە حیزب و رێکخراوە میوانەکانیش  دووکتوور "جەمشید مووشەیدی" بەرپرسی کانوونی پەنابەرانیش باسێکی پووختی لە سەر  کەسایەتی شەھیدان قاسملوو و شەرەفکەندی پێشکەش کرد و  تێدا ئاماژەی بەوە کرد کە گەلە  بێ مافەکانی ئێرانیش وەک ھەموو گەلانی دنیا مافی چارەی خۆنووسین و بەشداری کردن لە مەیدانە سیاسییەکانیان ھەیە ، بە تایبەتی  گەلی کوورد کە مێژوو ئەوەی سەلماندوە کە کورد ھەموو کات دۆستی ئاشتی و قوربانی تیرۆر بووە ، ھەروەھا گوتیشی کە  ئێمەش دەنگمان لە پاڵ دەنگی حیزبی دێموکراتە بۆ لە قاو دانی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی پاشان لە کۆتا بڕگەدا بە چەند درووشم و  بڵاو کردنەوەی تراکت و بەرز کردنەوەی بلاکاردی تایبەت بەو رۆژە بە زمانی ئاڵمانی کۆتایی بە گردبوونەوەکە ھات.