کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرانشار سەرەڕای زاڵبوونی کەشی ئەمنیەتی، لە چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ هەر بەردەوامە

16:38 - 24 پووشپەڕ 2717

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە ناوچەی پیرانشار سەرەڕای ئەوە کە زیاتر لە حەوتەیەکە جموجۆڵی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم زیادی کردوە و هێزەکانی سپای پاسداران بە مەبەستی ناڕوون خەریکی گواستنەوەی چەکوچۆلی سووک وقوورسن بۆ ئەو ناوچەیە، بەڵام درێژەدەرانی ڕێگەی قاسملوو بوێرانەو نەترسانە خەریکی چالاکیی تەبلیغیی و یادی رێبەری شەهیدکراوی دەستی تیرۆری رێژیم کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان  بەرز ڕادەگرت. بە پێی ڕاپۆرتی تەشکیلاتی حدک، لە بەرەبەری ساڵیادی تیرۆری شاری ڤییەن، دۆستان و لایەنگرانی حیزب و گەنجانی  ناوچەی پیرانشار، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو و نووسینی درووشمی پێوەندی‌دار یاد و ناوی دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و بۆ چەندین کەڕەت بەبۆنەوەی چالاکییان بەڕیوە برد. ئەو شوێنانەی کە بۆ جاڕێکی دیکە لە ناوچەی پیرانشار چالاکیی تێدا کراون بریتین لە: نێو شاری پیرانشار و شوێنە بەرچاوەکانی ئەو شارە، گوندەکانی کانی مەلا، خورینج، گەرگول و چەند ئاوایی دیکەی ئەو ناوچەیە. هەر لەو پێوەندییە‌دا هۆگرانی ڕێبازی قاسملوو لە شاری ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت شەوی هەێنی ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ بە چالاکیی خۆیان کردەوەی تیرۆریستی شاری ڤییەنیان مەحکوومکردو یادی دوکتور قاسملوویان کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین بۆ سەرجەم دۆستانی وەفاداری خۆی لە نێوخۆی وڵات ،بە تایبەتی لە ناوچەی پیرانشار و ڕەبەت سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.