کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ

02:54 - 25 پووشپەڕ 2717

لە شاری شنۆی دێموکراتدۆست، چالاکان و تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ساڵیادی ٢٢ی  پووشپەڕ لە چالاکییەکان بەو بۆنەوە بەردەوامن. بە پێی هەواڵی گەیشتوو دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری شنۆ بۆ جارێکی دیکە بە چالاکیی تەبلیغیی وەفاداری خۆیانیان بە ڕێبازی شەهیدانی گەل سەلماند. لایەنگرانی حیزب بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی سوورخەڵاتی دیموکرات لەو شارە و، بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار یادوناوی قاسملووی شەهید و سەرجەم شەهیدانی کوردستانیان بەرزڕاگرت. ئە شوێنانە کە لە شنۆ چالاکیی تێدا کراون بریتین لە؛ شەهرەک، مەجیدئاوا، رەحیم ئاوا، کازمیان، ئەمیرئاوا، شاکراوا،سەیداوێ، مام‌تەمر و دورووبەری سەعدییە و چەند شوێن و گوندێکی دیکە لە ناوچەی شنۆ. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک بە چاوی ئەمەگ و پێزانینەوە دەڕوانێتە تێکۆشانی چالاکانی حیزب لە نیوخۆی وڵات و ئافەرینیان بۆ دەنێرێ.