کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی ئەندامانی حدک لە سوئیس، وێڕای دوکتور فرێدریک تیسۆ دوستی لە مێژینەی دوکتور قاسملوو بۆ مەزارگەی ئەو نەمرە

17:35 - 26 پووشپەڕ 2717

ئەندامان و لایەنگرانی حدک  و یەکیەتییەکانی لاوان وژنان لەوڵاتی سوئیس بۆ نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ رێبەر مەزنی رۆژھەڵاتی کوردستان ، شەھید دوکتور قاسملووی ھەمیشە زیندوو رۆژی شەممە ١٥ ی ژوئیە ی ٢٠١٧ی سەردانی گۆرستانی پیرلاشێز لە شاری پاریس، وڵاتی فەرانسەیان کرد. لەو سەردانەدا کە بەشێکی بەرچاو لە رێبوارانی رێگای ئەو رێبەر مەزنە تێیدا بەشداربوون  و هەروەها لە لایەن بەشی تەشکیلاتی کۆمیتە زاھیر قادر حاجیەوە  پێشوازی لە دوکتور فرێدریک تێسۆ دۆستی لە مێژینەی حیزب و یاری بەوەفای دوکتور قاسملوو  کرا. لەو سەردانەدا ھەروەھا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی سوئیس   ھاوڕێیەتی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان  کرد. شایەنی باسە لەو  سەردانەدا چەند پەیام و شێعرێک لە لایەن  ھاوڕێیانی بەشدار بوەوە پێشکەش کران  کە بریتی بوون لە : پەیامی کۆمیتەی حیزب لە سوئیس لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە زاھید شاعیری پێشکەش کراو، پاشان پەیامی کۆمیتەی سازمانی خەبات لە سوئیس لە لایەن ئازاد حوسێن‌زادە خوێندرایەوە. ھەروەھا پارچە شێعرێک لە لایەن ھێمن بێتووشی پێشکەش بە رووحی شەھید قاسملوو و ھاوڕێیانی  کرا. جێگایە ئاماژەیە دووکتور فرێدریک تیسۆ   لە سەر مەزارگەی  قاسملووی شەهید بۆ ئامادەبووان قسەی کرد و، بە چەند وەسفێکی کورت ناسینی خۆی لە سەر د. قاسملوو بۆ ئامادەبووان خستەروو . ھەروەھا ئاماژەشی بەوە کرد کە  کوردان لەو قۆناغە دا و لەو سەردەمەدا، بە تایبەت رێبوارانی ئەو شەھیدە نەمرە، پێویستیان بە یەکگرتوویی و یەکریزی و ھەروەھا دەرس وەرگرتن لە رابردوو ھەیە.