کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆریادێک بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەرەوە لە نۆرێژ بەڕێوەچوو

04:49 - 27 پووشپەڕ 2717

کۆریادێک بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە نۆروێژ بەڕێوەچوو دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ١٦ی٧ی٢٠١٧ی زایینی کۆریادێک بۆ رێزگرتن لە یادو بیرەوەریی رێبەری شەهید، د.عەبدوولرەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو. سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب‌و چەند ساتێک بێدەنگی‌و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی‌پێکرد دواتر پەیامی کۆمیتەی بەڕێوبەری گشتیی حیزب لە نۆروێژ لە لایەن  سەردار مەڕەسەنە بەرپرسی کومیتەوە خوێندرایەوە کە تێیدا باسی دەورو کاریگەریی بەرفراوانی رێبەر، د.قاسملوو لە سەر حیزبی دێموکرات‌و، کۆمەڵگاو بزووتنەوەی کوردی کرد کە هەم حیزبی دێموکرات، هەم بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆناغێکی نوێی لە تێکۆشان ئەزموون کرد. د. قاسملوو کاری لە سەردۆزینەوەی رەهەندە نوێیەکانی خەبات‌و تێکۆشان دەکرد بۆ ئەوەی زووتر بە ئامانجەکانمان بگەین. هەروەها لە درێژەدا باسی ڕەوایی‌و هەقیقەتی ئاشتیخوازانەی خەباتی کوردو د.قاسملووی شەهیدی کرد کە وڵامی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تیرۆر بوو. بەشێکی دیکه‌ی  ئەو ڕێورەسمە تەرخان کرابوو بە وتەو بیرەوەریی چەند کەسێک لە تێکۆشەرانی دێرینی نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان،  کەریم ئەڵلاوەیسی،  حەلیمە ئیسماعیلی،  کەریم عەلی پوور، خدر میراوەیی‌و  سەیید محەممەد سەمەدی لە ماوەیەکی کورت‌دا بەشێکیان کە لە نزیکەوە ئاگاداریی کارو تێکۆشانی شەهید د،قاسملوو بوون، بەشێک لە بیرەوەریی‌و وتەکانی کاک.دوکتوور قاسملوویان بۆ بەشداربووان باس کردو، بەڕێزانی‌تریش خوێندنەوەی خۆیان لە سەر رۆڵی د.قاسملوو، رێبەریی‌و تواناییەکانی لە سەر حیزب‌و بزووتنەوەی میللی- دێموکراتیکی کورد بۆ بەشداربووانی کۆریادەکە دوان. له‌ درێژه‌ی ڕێوره‌سمه‌که‌‌دا  هوشیار ئیبراهیمی‌و  سمکۆ قادری هونەرمەندانی دەنگخۆشی کورد چەند مەقام‌و  سروودێکیان لە ژێرناوی پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شێوەن‌و گرین‌و کۆڕی ئەمشەو ناڵەی دەف‌و شینی شمشالە،  پێشکەش بە رێورەسمەکە کرد، کە سۆزی بەشداربووانیان بۆ لای خۆیان راکێشا. رێورەسمەکە دوای سێ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.