کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوەی سپا لە پیرانشار تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکییان بەڕێوەبرد

15:06 - 10 گەلاوێژ 2717

هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوەیەکی بەرینی سپای پاسدارانی رێژیم لە شاری پیرانشار کە زیاتر لە یەک مانگە کاری بۆ دەکرێ، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە م شارە بە کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی رێژم و پیلانگێڕییەکانی رێژیمیان مەحکووم کرد. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی بە ئامادەبوونی سەعید جەلیلی، یەکێک لە گەورەبەرپرسانی سپای پاسداران، کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ جاش و بەکرێگیراوانی رێژیم لەم شارە پێک هاتووە و هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە، تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە ناوخۆی وڵات، بە بڵاوکردنەوەو نووسینی تراکتی تایبەت بە مەحکووم کردنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی رێژیم لەم شارە، حزووری بەناڕەوای سپای پاسداران لە کوردستان و خۆفرۆشیی ئینسانە نەفس نزمەکانیان بە رێژیم مەحکووم کرد. ئەم چالاکییەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە کاتێک‌دا بەڕێوەچووە کە فەزایەکی تەواو ئەمنیەتی بە سەر شاری پیرانشاردا زاڵ کراوەو بە توندی جموجۆڵی خەڵک لە ژێر چاودێری هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم دایە. درووشمی تێکۆشەرانی دێموکرات بریتی بوون لە: کوڕان و کچانی کورد کۆیلەیی قبووڵ ناکەن، نا بۆ جاشایەتی، ئیرادەی لاوانی کورد بەرزە، نابۆ جاشایەتی، نەتەوەی کورد پشت ئەستوور بە لاوانی جەباتکار و بەهەڵوێستی خۆی، نابۆ جاشایەتی.