کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا لە شاری دیواندەرە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو

20:54 - 10 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری دیواندەرە، بە بۆنەی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە لە چەندین شوێنی ئەم شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. چالاکان و هەڵسوڕاوانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیواندەرە، بە بڵاوکردنەوەی سەدان نووسخە لە تراکتەکانی تایبەت بە یادی ٧٢ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بە شێوەیەکی بەربەرین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێن و گەڕەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ گەلاوێژەوە لە شاری دیواندەرە تێکۆشانی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە: شەهرەکی بێهداشت، مەیدانی بەسیج، شەهرەکی ئەندێشە، وروودی شار، دەبیرستانی نموونەی دەوڵەتی کوڕانە، شەقامی ١٦ میتری، دەبیرستانی ئەمیری، عەمباری جەهاد، پارکی ٢٢ی گوڵان و زۆرێک لە کۆڵانەکانی شار.