کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سنە یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز ڕاگیرا

21:16 - 11 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە لە چالاکییەکی  تەبلیغی‌دا یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز راگرت. ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ کە هاوکاتە لە گەڵ دامەزرانی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و درووشمی تایبەت بەم یادە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێن و گەڕەکانەی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات چالاکییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە: مەیدانی بەهاران، ئاپارتمانگەلی ٧٦٠ واحدی، ئاپارتمانی نێهزەت و مزگەوتی قوبا. کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین  لە سەرجەم دۆستان و هۆگرانی حیزب لە شاری سنەی خوێناویی دەستخۆشیان لێدەکا.