کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بیجاڕ پێشوازی لە رۆژی ٢٥ی گەلاوێژ کرا

21:51 - 11 گەلاوێژ 2717

لە شێویەکی بەرینی  تەبلیغی‌دا، لە شاری بیجار یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز ڕاگیرا. لە ماوەی  یەک دوو رۆژی رابردوودا، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی سەدان تراکت و وێنەی شەهیدانی رێبەر، یادی ٢٥ی گەڵاوێژیان بەرز راگرت. تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بیجار، لە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەیان‌دا و لە کەشێکی تەواو ئەمنیەتی‌دا، ئازایانە لە شێوەی بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەم یادە، لە چەندین شوێن و گەڕەکی شار ئەم شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێن و گەڕەکانەی شاری بیجار کە لالەیان تێکۆشەرانی دێموکراتەوە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەجووە بریتین لە: مزگەوتی معەممەد رەسوولەڵلا(ناسراو بە مزگەوتی کوردەکان)، مەدرەسەی ئەنواری، دەبیرستانی کچانەی نەقیب زەمانی، دەبیرستانی ئایەتوڵلا کاشانی، شەقامی فازل، گەڕەکی قاسمیشلوو، نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن، گەڕەکی هەڵوایی، شەقامی پەرویز و شەقامی سەدیق سولێمانی.