کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گوندی سەهۆڵان یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیرا

22:25 - 12 گەلاوێژ 2717

لە گوندی گەشتیاریی سەهۆڵان لە ناوچەی مەهاباد یاد دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرایەوە ئەندامان و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبە خۆشەویستەکەمان لە بەرەبەری ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی سەهۆڵان ، لە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەیان‌دا و لە کەشێکی تەواو ئەمنیەتی‌دا،بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی ‌دار یاد و بیرەوەریی ٢٥ گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت و لە گەڵ شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێبازی دێموکرات پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.