کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێزگرتن لە یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە هەروا درێژەی هەیە

05:13 - 14 گەلاوێژ 2717

لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕانەدا بە بۆنەی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە شێوەیەکی بەرین و بەربڵاو، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سنەو لە چەندین شوێن و گەڕەکی ئەم شارە بە بڵاوکردنەوەی تراکتەکانی تایبەت بەم یادە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێن و گەڕەکانەی لە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری سنە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردە بریتین لە: مەیدانی ئێقباڵ، شەقامەکانی؛ حەسەن‌ئاوا و وەکیل، بیمارستانی بێعسەت، زیارەتگای هاجەرەخاتوون، دەبیرستانی شاهد، دەبیرستانی غەیرە دەوڵەتیی کچانەی ئەندێشەی نوێ و پردی مەلا وەیسە. هەر لە پێوەندی گەڵ چالاکیی تەبلیغی لە شاری سنە بە بۆنەی ٢٥ی  گەلاوێژ، دەستەیەکی دیکە لە تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنە نەهێنی‌یەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو و،  بە نووسینی درووشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات ئەم یادەیان بەرز راگرت. گەڕەک و شوێنی چالاکیی تەبلیغیی ئەم دەستە لە ئەندامانی حیزب بریتی بوون لە: گەڕەکەکانی؛ فەیزاوا، فەرەح، قەتارچییان و مەیدانی ئێقباڵ و چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی دیکه‌ی شاری سنه‌.