کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری مهاباد یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز راگیرا

05:25 - 14 گەلاوێژ 2717

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ، ساڵرۆژی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، تێکۆشەرانی حیزب چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژداو بە بۆنەی یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ئەندامانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە شاری مهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهیدانی رێبەر؛ قازی، قاسملوو و شەرەفکەندیی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێن و گەڕەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار مهاباد چالاکییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە : گەڕەکی ئەرمەنیان، گەڕەکی مامۆستا مەجدی، مەیدانچەی حەسەن‌زادە، پارکی شێخ شەڵتووک و جامی جەم.