کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری سەڵماس

05:41 - 14 گەلاوێژ 2717

لە بەرەبەری ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەڵماس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بە بڵاوکردنەوەی درووشم و تراکتەکانی تایبەت بە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامانی چالاکیی حیزب لە شاری سەڵماس، یادی ئەم بۆنە مەزنەی مێژووی نەتەوەی کوردیان بەرز راگرت. ئەو شوێن و گەڕەکانەی تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە لە شاری سەڵماس چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتن لە: ئیسارگەران، جمهووری، شێخ تەپە، کارگەر. کۆمسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین له‌ سه‌رجه‌م دۆستانی حیزب له‌ سه‌ڵماس ده‌ستخۆشیان لێ‌ده‌کا.