کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌كیەتیی نیشتمانیی کوردستان له سکرتاریای حدک

15:30 - 14 گەلاوێژ 2717

به‌یانی رۆژی هه‌ینی، ٤ ی ئووتی ٢٠١٧، به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیەتیی نیشتمانی کوردستان به هاوڕێیه‌تی ژمار‌‌ه‌یه‌ک له کاربه‌د‌ه‌ستانی حیزبی و حکوومیی کۆیه سه‌ردانی د‌ه‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب و ژمار‌ه‌یه‌ک له هاوڕێیانی د‌ه‌فته‌ری سیاسی و رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌وه پێشوازیی لێ کرا. له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا دوو لایه‌ن وێڕای د‌ه‌ربڕینه‌وه‌ی په‌یامی دۆستایه‌تی و برایه‌تیی هه‌ردوو لا و هاوپێو‌ه‌ندیی نێوان کورد له رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان، سه‌بار‌ه‌ت به دوایین ئاڵوگۆڕ‌ه‌کانی ناوچه و کوردستان به‌تایبه‌ت ڕ‌ه‌وتی روو به کۆتایی شه‌ڕی داعش و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێود‌ه‌وڵه‌تی و ده‌ره‌نجامه‌کانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد به گشتی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. له‌و دیدار‌ه دۆستانه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی ڕیز‌ه‌کانی کورد به‌تایبه‌تی نێوماڵی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان و لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی کوردی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان به چه‌شنێك به قازانجی پێو‌ه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد و پێشو‌ه‌چوونی پرسی کورد له ته‌واوه‌‌تی خۆیدا بێ، کرایه‌وه.