کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە یەکێک لە بنکەکانی رێژیم لە مەهاباد

02:12 - 15 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبەی دێموکراتی کوردستانەوە، لە سەر درگاو دیواری یەکێک لە بنکەکانی رێژیم لەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەندامانی حیزب لە شاری مەهاباد بە چەسپاندنی دروشم و تراکتەکانی تایبەت بە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەر دیوارو درگای "ستادی مقاومەتی بەسیج"ری رێژیم لە گەڕەکی ئەرمەنیان، ئەم یادە پیرۆزەیان بەرز راگرت. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانی خۆی پێشکەش دەکا بە سەرجەم دۆستان و دڵسۆزانی چاونەترسی حیزب لە شاری مەهاباد و سڵاویان بۆ دەنێرێ.