کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی سیمینارێکی تەشکیلاتی و سیاسی بۆ مستەفا مەولودی سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش

19:43 - 16 گەلاوێژ 2717

لە درێژەی سەردانەکانی مستەفا مەولودی لە تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات و کۆمیتەی وڵاتەکان، لە ڕێکەوتی ٦ /٨/٢٠١٧ لە لایەن کۆمیتەی ئوتریشەوە سیمینارێکی تەشکیلاتی سیاسی بۆ بەڕێزیان پێک‌هات. سیمینارەکە کە لە دووبەشی تەشکیلاتی و گشتی بۆ بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە وڵاتی ئۆتریش و نیشتەجێی لە شاری ڤییەن بەڕێوەچوو لە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ بەشی یەکەمی سیمینارەکە  واتا بەشی تەشکیلاتی دەستی پێکرد و سەرەتا لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی، ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ئوتریش بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەقیقەیەک بێ دەنگی ڕاگەیەندرا و پاشان مەبەست لەو کۆبوونەوەی بۆ بەشداربووان شی‌کردەوە . دواتر سکرتێری گشتیی حیزب لە ناو کۆڕی ئەندامانی تەشکیلاتی حیزبدا، لە سەر حدک بە گشتی و هەروەها  باسگەلێکی ناوخۆی حیزبی بۆ ئەندامانی حیزبەکەمان دوا. لەو بەشەدا، دوای  وتەکانی مستەفا مەولودی، ئەندامانی حیزب  لە گفتگۆیەکی  کراوە  ڕەخنە و پێشنیار و تێبینیەکانی خۆیان لە خستە ڕوو. کە دواتر  لە لایەن سکرتێری گشتیی حدک وەڵام‌درانەوە بەشی دووهەمی سیمینارەکە ، کە سیمینارێکی گشتی بوو بۆ نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی و ڕەوەندی کوردی پێکهات . مستەفا مەولودی، لە باسێکی تێر و تەسەل ، لە سەر ئێران و حیزبی دیمۆکراتی دیمۆکراتی کوردستان  و ڕۆژهەلاتی کردستان بە گشتی بۆ بەشداران قسەی کرد. تەوەرێکی دیکەی باسەکانی بەڕێز مەولوودی، باس لە سەر کوردستان و شۆڕشی کورد و لە دەرفەت و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ئەم شۆڕشە و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگای سیاسی  گونجاو بۆ هەرچی زیاتر بە بەڕٶژکردنی پرسی کورد لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێو نەتەوەیی  بوو. دوایین بەشی سیمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی و بەشداران کە لەم بەشەدا، بەشداربوان بە پرسیار و تێبینیەکانیان زۆر بە گەرمی بەشداری ئەو بەشە لە باسەکان کرد.