کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز راگرتنی یادی دامەزرانی حیزب لە ناوچەی هەوشار

19:56 - 16 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار بە شێوەیەکی بەررینی تەبلیغی، یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبیان لە شاری تیکاب بەرز راگرت. لە بەرەبەری رۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ‌دا، تێکۆشەرانی سەربە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکابی ناوچەی هەوشار، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهیدانی رێبەری، قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز راگرت. ئەو شوێن و گەڕەکانەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تیکاب کارو چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەبردوە بریتین لە؛ وروودیی شار، دەبیرستانی کەوسەر، هونەرستانی کوڕانەی کارو دانش، پایگای خزری، پایگای مقاومەتی بەسیجی سارولڵا، کۆمیتەی ئیمام خومەینی، مزگەوتی جامعە، هونەرستانی کچانەی دارودانش، گەڕەکی شەریفاوا و زۆرێک لە کۆڵانەکانی شار.