کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەر مەزاری پێشەوای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد، یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز راگیرا

05:48 - 17 گەلاوێژ 2717

لە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا، لە سەر مەزاری پیرۆزی شەهید پێشەوا قازی محەممەدی نەمر، یادی ئەم بۆنە نەتەوەییە کرایەوە. لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ‌دا کە هاوکاتە لە گەڵ یادی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە نووسینی درووشمەکانی؛ "پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ" و "سڵاو لە قازی" لە سەر دەروازەی مەزاری شەهید قازی محەممەد، پێشەوا و دامەزرێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد، یادی ئەم رۆژە مێژوویە بەرز نرخێندرا. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مهاباد بەم کارەیان لە رۆژی رووناک‌دا، وێڕای رێزلێنان بۆ رۆحی پێشەوا قازی محەممەدی نەمر، جارێکی دیکە سەلماندیان کە هیچ هەڕەشەو گوڕەشەیەک و زاڵکردنی کەشی ئەمنیەتی بە سەر وڵات‌دا، ناتوانێ ئەوان لە بە جێ‌گەیاندنی ئەرکەکانیان دڵسارد بکاتەوە.