کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گوندی سەهۆڵان جارێکی دیکە یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیرا

23:03 - 17 گەلاوێژ 2717

درێژەدەرانی ڕێبازی پێشەوای کوردان، لە گوندی سەهۆڵان سەر بە شاری مەهاباد،  بۆ جارێکی دیکە بە  نووسین و بڵاوکردنەوەی دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێرانە یادی ٢٥ گەلاوێژیان بەرز راگرت. ئەندامان و دڵسۆزانی  بە هەست وهەڵوێستی حیزبی دێموکرات لە گوندی ڕازاوەی سەهۆڵان بۆ جارێکی دیکە لە چاڵاکییەکی تەبلیغیی‌دا، پێشوازییان لە رۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کردو، بە دروشمگەلی سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی دێموکرات و بژی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وەفاداری خۆیانیان لەگەل حیزبە خۆشەویستەکەیان دووپات کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک وێڕای  پیرۆزبایی کردنی یادی ٧٢ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرجەم خەڵکی کوردستان، سپاس و دەستخۆشی دەکا لە هەموو دۆستان و دڵسۆزانی حیزب لە گوندی سەهۆڵان و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.