کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی هاوبەشی هاوپێوەندی نیشتمانیی کورد لە سووریە سەردانی نوێنەرایەتی "حدک"یان کرد لە هەولێر

21:39 - 18 گەلاوێژ 2717

رۆژی ١٧ گەلاوێژ شاندێکی هاوبەشی لە هاوپێوەندییەکانی نیشتمانیی کورد لە سووریە بە سەرپەرەستی “ساڵح بۆزان”بەر پرسی کۆمیتەی هاوپێوەندی لە هەرێمی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر و، لە لایەن محەممەد حەسەنپوور   بەرپرسی نوێنەرایەتیی حدک  لە هەولێر و بە وەکاڵت  و  ئامانج زیبایی جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر ، پێشوازییان لێ‌کرا. لەو دیدارەدا  ساڵح بۆزان باسی لە هەلومەرجی ئێستا کوردی رۆژئاوای کردو و پاڵپشتی هەموو لایەنێکی کوردستانی لە خەڵکی رۆژئاوا بە زەروورەت زانی و لەوبارەوە کۆمەڵێک باسی خستەڕوو. نوێنەرایەتی حدک لە هەولێر پشتیوانی  کردن لە کوردانی پارچەکانی دیکە بۆ چارەسەری کێشەکانیان بە ئەرکیكی نەتەوەیی لە قەڵەم‌دا. دوایی هەردوو لایەن بە خستنە بەرباسی دۆخی کورد بە گشتی لە هەلومەرجی ئێستا‌دا  لەو بارەوە  ئاڵوگۆڕی بیر و ڕایان کرد. لە کۆتایی دا جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی  حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر،  وێڕای پێشوازی کردن لە هەرچەشنە گفتوگۆ بۆ گەرم‌تر کردنی پێوەندییەکان نێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد،   هیوای خواست ئەم چەشنە سەردان و دیدارانە درێژەی هەبێ.