کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات بنکەیەکی سپای پاسدارانیان کردە ئامانجی چالاکیی تەبلیغیی ٢٥ی گەلاوێژ

22:27 - 18 گەلاوێژ 2717

لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا لە شاری مەهاباد ئەندامانی حیزب بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانەی لە سەر درگاو دیواری بنکەیەکی مقاومەتی بەسیج  هەڵکەوتوو لە گەڕەکی ئەرمەنیان شاری مهاباد، تێکۆشانی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بەشێک لە ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ٢٥گەلاوێژ ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە لە سەر دەرگا ودیواری موڵگەیەکی سپای پاسداران  لە گەڕەکی ئەرمەنیان بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە  چالاکیی تەبلیغییان کرد. لە بەرەبەری ٧٢یەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد ئەمە چەندمین جارە کە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەدەچێ و تێکۆشەرانی چاونەترسی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە حەوتووی ڕابردوودا بنکەیەکی دیکەی بەسیج یان لەوشارە کردە ئامانجی تەبلیغاتی و، بەسەر دارو دیواری ئەو بنکەیە دروشم و نووسراوەی پێوەندی‌داریان نووسی. رێبواران ڕێگای رێبەرانی شەهید ،قازی و قاسملوو و شەڕەفکەندی، لە ساڵیادی دامەزرانی حیزبەکەی خۆیان بەشێوە بەربڵاو لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەچاوی ڕێزەو سەیری چالاکیی تێکۆشەرانی حیزب دەکا لە نێوخۆی وڵات و، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.