کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوڕێکی زانستی بۆ تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکرات حوسێن مەدەنی لە هەولێر بەڕێوەچوو

21:11 - 19 گەلاوێژ 2717

رۆژی شەممە لە شاری هەولێر کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەوشارە،  کوڕێکی زانستی  بۆ تاوتوێکردنی داویین کتێبی حسێن مەدەنی  رێکخست. کوڕەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدان دەستیپکرد، دواتر ئاگری نەقشبەندی پێشکەشکاری ئەندامی لێژنەی فەرهەنگی کۆمیتەی هەولێر کورتەیەکی  لە سەر کتێبی "ژئۆپۆلتیکی کوردستان و داهاتووی پرسی کورد" لە نووسینی حسین مەدەنی باس کرد. دواتر حوسێن مەدەنی نووسەری کتێبی ژیوپۆلتیکی کوردستان و داهاتووی پرسی کورد، باسێکی  لەسەر کتێبەکەی و گرنگی ژئۆپۆلتیکی رۆژهەلاتی کوردستان  پێشکەش کرد. ناوبراو لە باسەکەی‌دا ئاماژەی بەوە کرد کە هەریەک لە سەرچاوە مرۆییەکان، سەرچاوەکانی ئاو و وزە ،سێ رەگەزی گرنگی ژئۆپۆلتیکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی‌دا ، مەدەنی گوتی: کوردستان یەک وڵاتە و، کوردیش یەک نەتەوەیە . ئاماژەشی بەوە کرد کە پرسی کورد لە رووی  ژئوپۆلتیکەوە لە هەموو پارچەکان، بە یەکەوە گرێدراوە. لە کۆتایی سمینارەکەشدا رێزدار حسێن مەدەنی بە واژۆی خۆی کتێبی ژیۆپۆلتیکی کوردستان و داهاتووی پرسی کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.