کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی کردنی لاوانی مەریوانی لە بانگەوازی یەکیەتیی لاوان

22:59 - 19 گەلاوێژ 2717

مەریوان وەڵامی بانگەوازی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانی  دایەوە. دوابەدوای بانگەوازی یەکیەتیی لاوان بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان و راگەیاندنی هەڵمەتێک بۆ هوشیاری لاوان سەبارەت بە ماددەی هۆشبەر و زیانەکانی، لەشاری مەریوان چالاکیی تەبلیغیی بۆ هوشیارکردنەوەی لاوان بەڕێوەچوو، لەم چالاکییەدا کە لە گەڕەکەکانی بەهاران، نەوبەهار، بلواری نەورۆز و کۆمیتەی ئیمداد بەڕێوە چوو، دروشمەکانی تایبەت بە بەربەرەکانی و زیانەکانی ماددەی هۆشبەر بڵاوکرانەوە. یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم لاوان و تازە لاوانی کوردستان هیوای سەرکەوتن و تێکۆشانی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.