کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له‌ شاری بۆکان یادی ٢٥ی گه‌لاوێژ به‌رزڕاگیرا

06:03 - 20 گەلاوێژ 2717

تێکۆشه‌رنی سه‌ر به‌ ڕێکخستنه‌ نهێنییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری دێموکرات‌په‌روه‌ری بۆکان، به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد. له‌ شه‌وانی ڕابردوو له‌ به‌ره‌به‌ری ٧٢مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات، دۆستان و دڵسۆزانی حیزب له‌ شاری بۆکان له‌ پارکی مییلله‌تی ئه‌وشاره‌ و، گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی دروشم و نووسراوه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ ئه‌و یاده‌ پێرۆزه‌یان به‌رزڕاگرت. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حدک وێڕای سپاس و پێزانین بۆ سه‌رجه‌م دۆستانی خۆی له‌ نێوخۆی وڵات و به‌تایبه‌تی لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری بۆکان، ده‌سخۆشییان لێده‌کا و سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.