کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردانی دانیشتووی تاران پێشوازییان له‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ کرد

06:33 - 20 گەلاوێژ 2717

کوردانی نیشته‌جێی له‌  گه‌وره‌شاری تاران وه‌کوو زۆربه‌ی بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌مساڵیش له‌ به‌ره‌به‌ری ٢٥ی  گه‌لاوێژ پێشوازییان له‌و یاده‌ مه‌زن و نه‌ته‌وه‌ییه‌ کرد. دۆستان و دڵسۆزانی به‌ هه‌ست و خه‌مخۆری حیزب له‌ پایته‌ختی ئێران به‌ بۆنه‌ی٧٢مین ساڵیادی له‌ دایکبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ چالاکیی ته‌بلیغیی  به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ  له‌ پایته‌ختی ئێران وه‌فاداری خۆیانیان به‌ خوێنی شه‌هیدان و ڕیبازی دێموکرات دووپات کرده‌وه‌. ئه‌و شوێن و گه‌ڕه‌کانه‌ی که‌ لایه‌نگرانی حیزب له‌ شاری تاران بۆ یادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات ، چالاکییان تێدا کردوه‌ بریتین له‌؛ چواررێیانی شوهەدا، گیلەکی،  مەیدانی خۆراسان و قیام و له‌ گه‌ڵ  چه‌ندین شوێنی به‌رچاوی ئه‌وشاره‌. کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ده‌ستخۆشی کردن  له‌ سه‌رجه‌م دۆستانی چاونه‌ترسی حیزب له‌ شاری تاران، سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ به‌ ئاوات ده‌خوازێ.