کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌رزڕاگرتنی یادی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌ ناوچه‌ی شۆڕشگێڕی ڕه‌به‌ت

06:58 - 20 گەلاوێژ 2717

هاوکات له‌ گه‌ڵ ناوچه‌ جیاجیاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، یادی ٢٥ی گه‌لاوێژ، رۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت مه‌کۆی شۆڕشگێران و دلێران به‌رزڕاگیرا دۆستان و لایه‌نگرانی له‌سه‌ر هه‌ستی کوردایه‌تی و هۆگرانی حیزب له‌ ئاواییه‌کانی سیسێر، نستان و سارتکێ و زمزیران ، سه‌ر به‌ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت پیشوازییان له‌ ٢٥ گه‌لاوێژ کردو، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندی‌داریان بڵاو کرده‌وه‌. ئه‌ندامانی هه‌رده‌م وه‌فاداری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت  به‌ چالاکیی ته‌بلیغیی خۆیان  له‌ گه‌ڵ خوێنی شه‌هیدان و ڕێبازی دێموکراته‌کان په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه‌.