کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی ٢٥ گەلاوێژ لە شاری مەریوان

16:34 - 21 گەلاوێژ 2717

لە شاری مەریوان ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی شوڕشگێڕانە  یادی ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. ئەو شوێن و گەڕەکانە لە شاری مەریوان کە لە  شەوانی ڕابردوو  تێدا چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچووە بریتین لە؛ شەقامی  فەرمانداری، کۆڵانی نێهزەت، دادگای کۆن، وروودیی بەهاران ، لە گەڵ چەندین شوێنی دیکەی ئەو شارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک وێڕای سپاس و پێزانین بۆ سەرجەم تێکۆشەران و دڵسۆزانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، سڵاو بۆ دۆستانی خۆی دەنێرێ لە شاری مەریوان و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.