کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار

16:54 - 21 گەلاوێژ 2717

بۆ جارێکی دیکە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. ئەندامان و لایەنگرانی بوێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار  لە بەرەبەری ساڵیادی دامەزرانی حیزب خۆشەویستەکەیان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی ئەو یادەیان بەرزڕاگرت و، بە تراکت و دروشمی شۆڕشگێڕانە  دارو دیواری ئەوشارەیان ڕازاندەوە. ئەو شوێنانەی کە لە شاری پیرانشار چالاکیی تێدا کراون بریتین لە : شەقامی کاسەکەران، خەییام، محەممەد هەوراز، کۆنەخانێ، بازاڕچە، فەلەکەی سەردەشت، ئازادی، قودس، فەلەکەی گاز، نیروگای برق، پاداش، شێناوێ و کەمەربەندی.