کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ بەرز راگرتنی یادی دەمەزرانی حیزب لە ناوچەی بانە

17:53 - 21 گەلاوێژ 2717

لە درێژەی چالاکیی ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئەندامان ودۆستانی وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەر یەکێک لە شاخەکانی ئەو ناوچەیە پێشوازییان لە ٢٥ گەلاوێژ کردو، ئەو یادەیان بەرزڕاگرت. تێکۆشەرانی چاونەترس و ئەمەگناسی حدک بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان  لە سەر شاخی نواڵە رەش هەڵکەوتوو لە ئاوایی نجنێی بانە ،بەردەوامبوونی خۆیانیان لە سەر رێبازی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات سەلماند. شایانی باسە ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە یەکێک لە دەسکەوت و میراتە بەنرخەکانی کۆماری کوردستانە، زۆرجار تێکۆشەرانی نێوخۆی وڵات لە بۆن و یادە نەتەوەییەکان بە هەڵکردنی ئەو ئاڵایە یادە مێژوویی و نەتەوەییەکان بەرزڕادەگرن.