کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغیی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان

20:23 - 21 گەلاوێژ 2717

بە بۆنەی ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامان و دۆستانی ئەو حیزبە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان بۆ جارێکی دیکە لە چەند ئاوایی ئەو ناوچەیە بە نووسینی دروشمی پێوەندی‌دار بە ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات ئەو یادەیان بەرزڕاگرت. لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەی بەربەرین پێشوازییان لەو یادە کردو چالاکیی جۆراجۆر بەڕێوەدەچێ. بەو بۆنەیەوە  لە رۆژانی رابردوو بۆ دوویەمین جار دڵسۆزانی وەفاداری حیزب لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان تێکۆشانیان نواند و ئەو یادەیان بەرزڕاگرت.