کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری بۆکان

18:25 - 22 گەلاوێژ 2717

لە بۆکان یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرزڕاگیرا لە درێژەی چالاکیی ئەندامانی نێوخۆ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بۆ جارێکی دیکە دۆستان و تێکۆشەرانی حیزب لە شاری بۆکان بە چالاکیی خۆیان پێشوازییان لەو یادە نەتەوەییە کرد. شەوی ڕابردوو هوگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوە  و دروشمی شۆڕشگێڕانە وەفاداری خۆیانیان سەرلەنوێ لە گەڵ ڕیبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەلماند. لەو چالاکییە‌دا ئەندامان و دۆستانی بەئەمەگی حیزب، تراکت و دروشمی پیرۆزبێ ٢٥ی گەلاوێژ و سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان لە نێوشار بڵاو کردەوە. ئەو شوێن و گەڕەکەکانی  لە شاری بۆکان کە تێدا چالاکیی کراون بریتین لە : سەرەتای شەقامی شۆهەدا، کۆڵانی گەلاوێژی ١١، دەورووبەری مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم و چوارڕای کەڵهوڕئاوا