کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە

18:49 - 22 گەلاوێژ 2717

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ کە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان  لە شاری نیشتمانپەروەری بانە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچوو. ئەندامان و دۆستانی چاونەترسی حیزب لە شاری بانە لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ لە نێوشارو دەوروبەری ئەو شارە بە تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌درا ئەو یادەیان بەرزڕاگرت. لە رۆژ و شەوانی رابردوو لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە لە چالاکیی جیاجیادا،  یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت و، لەگەڵ ڕیبازی شەهیدان و تێکۆشەرانی حیزب و گەل پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.