کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوشاری "هێزی شەهیدان"، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی بەرز راگرت

02:58 - 23 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بڵاوکردنەوەی سەدان تراکتی لە دەیان شوێن و گەڕەکی شاری تیکاب یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبیان بەرز راگرت. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکابی سەربە ناوچەی هەوشار، بە بڵاوکردنەوەی تراکتەکانی تایبەت بە یادی ٢٥ گەلاوێژ، بە شێوەیەکی بێ‌وێنە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەیان بەرز راگرت. تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ، بە بڵاوکردنەوەی سەدان نوسخە لە تراکتەکانی تایبەت بە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە دەیان گەڕەکی شاری تیکاب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە تێکۆشەرانی بەهەڵوێستی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار لە شاری تیکاب چالاکیی تەبلێغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە: پارکی میللەت و گەڕەکەکانی دەورووبەری، شیرکەتی نەوت، شەریفاوا، مزگەوتی ئیمامی عەلی، مەدرەسەی شوهەدا، مەدرەسەی خومەینی، هونەرستانی کاردانشی ئیمام عەلی، دەورووبەری پادگانی سپا، مەنتەقەی گاوداری لە شەریفاوا، بڵواری وەلایەت و هەروەها دەیان ماڵ و کۆڵانی ئەم شارە.