کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە ژێرناوی خەسارناسی بزوتنەوەی خوێندکاری

21:10 - 23 گەلاوێژ 2717

یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد ، سیمینارێکی بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و خەسارناسی بزوتنەوەی خوێندکاری بەڕێوەبرد. پێش‌نێوەڕۆی رۆژی ٢٣گەلاوێژی ٩٦ی هەتاوی یەکیەتیی خوێندکارانی کورد بە مەبەستی تاوتوێکردنی بزوتنەوەی خوێندکاری و هەروەها خەسارناسی ئەو بزوتنەوەیە سیمینارێکی بۆ سێ کەس لەچالاکانی خوێندکاری بەناوەکانی ؛ناسر باباخانی و ڕەحمان سەلیمی و شەمزین ئەحمەدنەژاد لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حدک پێک‌هێنا. ئەو سیمینارە کە هاوکات بۆ لەگەڵ رۆژی ٢٣گەلاوێژ  و بیرەوەریی شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، فەرماندە هەمزە سارتکەیی و قادرنەزمی و قادر قادری  سەرەتا بۆ رێزگرتن لە یاد وناوی ئەو ئازیزانە خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا. پاشان گلارە ئوستاد ڕەحمانی  بە کورتەیەک مەبەست لە پێکهێنانی ئەو سیمینارەی بۆ ئامادەبووان باس کرد. دواتر لە پانێلی یەکەم ناسر باباخانی توێژەی سیاسی و چالاکی پێشووی خوێندکاری و نیشتەجێی لە وڵاتی ئەمریکا لە ڕێگای سکایبەوە باسێکی پێشکەش کرد. ناسر باباخانی بە وردی  تیشکی خستە سەر حەرەکەتی خوێندکاری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و خەسار ناسێکی قووڵی ئەو بابەتەی کرد بەڕێزیان بە فاکت هێنانەوە لە بزوتنەوەی مەی ١٩٦٧و هەروەها بزوتنەوەی خوێندکاری بە پێشەنگایەتی خوێندکارە چەپەکانی سەردەمی رژێمی پاشایەتی هەوڵی دا ئەو بنەمایانە کە گڕو تینێکی بە بزاوتە خوێندکارێکان داوە بێنێتە بەر باس و بە خوێندنەوەیەکی ئەورۆیی‌تر ئەو نیشانانە باس بکات کە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ ئەوەی زانکۆ و خوێندکار و لە کۆتاییدا بزوتنەوەی سیاسی کوردستان هەناسەیەک تازە کاتەوە. ناسر باباخانی سەرەتا بە باس کردن لە پارامترە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی خویندکاری لە جیهان ڕاوبۆچوونی خۆی لەسەر بزوتنەوەی خوێندکاری لە ئێران و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان باس کرد و لە بەشێک لە قسەکانی‌دا وتی:  بزووتنەوەی خوێندکاری پێوەندیی ئۆرگانێکی لە گەڵ بزووتنەوەی سەرتاسەری هەیە و هەرکات بزووتنەوەیەکی سەرانسەری بووە، لەسەر بزوتنەوەی خوێندکاریش کاریگەریی داناوە، کەواتە بزوتنەوەی خوێندکاری کوردی  جگە لەوە گرێدراوە بە بزاڤی  دێموکراسی خوازی سەرانسەریی ، میراتگری بزووتنەوەیەکی نەتەوەخوازییە کە لەبەرەبەری ٧٢مین ساڵیادی ئەو  بزووتنەوە داین . ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی‌دا سەبارەت بە شکڵگیری بە بزاوتی خوێندکاری لە سەرەتاوە جەوهەری بزووتنەوەی خوێندکاری بە پشتبەستن بە بەڵگە فەلسەفییەکان و بیرۆکەکان وتی: جیاوازی چینایەتی و هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی  وەکوو کاتالیزۆرێک کاریگەریی هەبووە لەسەر  شکڵگیری و هاتنە ئارای بزووتنەوەی خوێندکاران. لە دوویەم پانێلی ئەو سیمینارە ڕەحمان سەلیمی بابەتەکی خۆی لەژێرناوی خوێندنەوەیەک بۆ بزاڤی خوێندکاری بەتایبەتی لە دەیەی ٦٠ی زایینی خستە بەر باس و لەو بارەوە بۆ ئامادەبووان دوا. ڕەحمان سەلیمی چالاکی خوێندکاری بە ئاوردانەوەیەک لە سەروبەندی شکڵگرتنی بزووتنەوەی خویندکاری لە وڵاتانی رۆژئاوا و، بەتایبەتی لە وڵاتی فەرانسە کە ناوەندێکی بەهێز و خاوەن مێژووە لەو بارەوە درێژەی بە باسەکەی خۆی دا. ناوبراو سەرەتا ئامانجەکانی بزوتنەوەی خوێندکاری بە گشتی باسکردو بە چەخت کردن لەسەر  بزاڤی خوێندکاری لە دەیەی ٦٠هەتاوی لە وڵاتی فەرانسە لەو بارەوە وتی: لە هەلومەرجی سیاسی دوای شەڕی دوویەمی جیهانی  دۆخێک سیاسی و کۆمەڵایەتی لە فەرانسەی ئەو کات هاتە ئاراوە کە بۆ بە بزوێنەری ڕابوون و هەڵسانی خوێندکاران و ڕێکخستن و مانگرتنەکانی خوێندکاران بە تەواوەتی  لەسەر فەزای سیاسی فەرانسە کاریگەریی دانا. رەحمان سەلیمی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی بە ئاماژەدان بە دەسکەوتی بزووتنەوەی خوێندکاری لە فەرانسە کۆمەڵێک خەڵی گرینگی لەو بارەوە باس کردو وتی: میتۆدەکانی بزووتنەوەی خوێندکاری لە دەیەی ٦٠ بۆ کرانەوەی زیاتری ئازادییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بەم شێوە دەتوانین پۆلێنبەندی بکەین ، داخستنی پۆلی وانەگوتنەوەکان لە زانکۆکان و خوێندنگاکان، هەتانە سەرشەقام و مانگرتنی بەربڵاوی خوێندکاران بەرانبەر  بە دەسەڵات وگرێدانی ئەو هاتنە سەرشەقامانە لەگەڵ ناڕەزایەتی کرێکاریی کە توانیان بە شێوەی بەربەرین کاریگەریی بەسەر کۆمەڵگە دانن ، هەروەها بە کار هێنانی رەمزو سیمبۆلی موبارەزاتی یەکێک دیکە لە میتۆدەکانی بزاڤی خویندکارییە. ناوبرا لە کۆتایی قسەکانی دا مەبەست لەو خوێندنەوەیە و گرێدانی بە بزاڤی خویندکاری لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان بۆ بەشداران شی کردەوە. لە پانێلی سێیەم شەمزین ئەحمەنەژاد بابەتێکی لە ژیر ناوی بزوتنەوەی خوێندکاری لە ئێران و رۆژهەڵات پێشکەش کرد ناوبرا باسی لەویستی ئەو جەریانانە کرد کە هەوڵی قۆرغ کردنی فەزای خوێندکاری دەدەن وەک ئیسلامی سیاسی و ئەو بیرە نیئۆ لیبراڵەی کە  سیستەم هاوکات دەگەڵ ئەوەی خۆی بە ئاڵاهەڵگری دژایەتی دەگەڵی دەزانێ بەڵام زۆر زیرەکانە بەستێنی هاتنە ئارایان پێدەدات. لە دڕێژەدا قسەکانی دا  باسی لەو  تێکۆشان و هەڵوێست گرتنانە کرد کە پێویستە خوێندکاری کورد لەسەریان ڕاوەستێ وەک گرینگی دان بە نەقدی نۆرمەکانی کۆمەڵگا،ساختی سیاسی سیستەم و سینەما و چەمکی روناکبیری کوردی و کۆمەڵێک بابەتی پێوەندی‌دار. لە دوای بەڕێوەچوونی سێ پانیڵ لە گفتگۆیەکی کراوەدا چەند کەس لە ئامادەبووان ڕاوبۆچوون و پرسیاری خۆیانیان خستەڕوو.