کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی تیکۆشانی تەبلیغی لە شاری شنۆ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

22:36 - 23 گەلاوێژ 2717

شاری شنۆ وەکوو زۆربەی شاروناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزڕاگرتنی یادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات هەروا بەردەوامە. لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢ی گەلاوێژ تێکۆشەرانی دێموکراتدۆستی ناوچەی سنۆ لە هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕانە ئەو یادەیان کردەوە. ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ٢٣ی گەلاوێژ بۆ جارێکی دیکە لەچەندین شوێنی ناوچەی شنۆ  کە بریتین لە ناوشار، ڕەحیم‌ئاوا، مەمتەمر، ئەمیرئاباد، سەیداوا، ٤٠ میتری و گوندەکانی پووشاوێ و سەردەرێ و هەروەها جادەی پێگەڵەو شێخان بۆ شنۆ  چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپیزانین بۆ سەرجەم تێکۆشەرانی حیزب لە ناوخۆی وڵات، بە تایبەتی دۆستانی خۆی لە ناوچەی نیشتمانپەروەری شنۆ سڵایان بۆ دەنێری و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.