کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلامی دێرین یادی ٢٥ی گەلاوێژی بەرز ڕاگرت

22:49 - 23 گەلاوێژ 2717

بە پێی هەواڵێک کە لەشاری ئیلامەوە بە دەسمان گەیشتوە، ئەندامانی سەربەڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزب لە شاری ئیلام بۆ یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. لایەنگرانی نیشتمانپەروەری حدک لە شاری ئیلام بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشم لە شوێنە بەرچاوەکانی ئەوشارە یاد ٧٢مین ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت. دۆستانی بەهەست وچاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام شەوی ٢٣ی گەلاوێژ ، بە چالاکیی تەبلیغیی خۆیان پێشوازییان لە ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک بە چاوی رێزو حورمەتەوە دەڕوانێتە سەرجەم چالاکیی تێکۆشەرانی خەڵکی ئیلام و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.