کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی شاماتی مەهاباد

20:27 - 24 گەلاوێژ 2717

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچای خەباتکاری شاماتی مەهاباد چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچوو. لەوچالاکییە یتەبلیغییەدا ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەندین ئاوایی و شوێنی ناوچەی شامات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە  پێشوازییان لە ٢٥ی گەلاوێژ کرد. ئەو گوند و شوێنانەی کە بە بۆنەی ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شامات چالاکیی تێدا کراون برتین لە ئاوایی مەرجاناوا، ئاوایی دێ مەنسوور، ئاوایی خێڕیاوا، ئاوایی تازەکەند و ئاوایی حاجی حەسەن. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک وێڕای سپاس وپێزانین بۆ سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بەتایبەتی دۆستانی خۆی لە ناوچەی شامات سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.