کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی سیمینارێكی سیاسی- تەشكیلاتی بۆ سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له وڵاتی دانمارك

20:41 - 24 گەلاوێژ 2717

ڕۆژانی شەممه و یەكشەممه ڕێكەوتی ١٢ و ١٣ی ئاگۆستی ٢٠١٧ی زایینی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارك، لە دوو ڕۆژ و لە دوو جێگەی جیاوازدا دوو سیمیناری سیاسی تەشكیلاتی بۆ سكرتێری گشتیی حیزب مستەفا مەولوودی كه ماوەیەکە بۆ بەسەر کردنەوەی کومیتەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵاتە پێک هێنا. کۆبوونەوەی یەکەم ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئاگووستی ٢٠١٧ له شارى(كریوە.ی سەر به كۆپێنهاگ پێک هات و کۆبوونەوەی دووهەم ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ئاگۆست لە شاری ئاڵبۆرگی سەر به دوورگەی یۆلاند پێک هات. ئەو سیمینارانە به بەشداریی ئەندام و لایانگرانی و دۆستانی حیزب نیشتەجێی له وڵاتی دانمارك بەڕێوەچوو. سیمینارەكان به سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەكێك بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و ڕووحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی كورد دەستیان پێكرد. لە شاری کریوە سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری سمینارەکە هاوڕێ چیا مەلاک بەخێر هاتنی بەڕێز سکرتێری گشتی و ئامادە بووان کرا و بە دوای ئەو دا، هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی كۆمیتەی حیزب له دانمارك باسێکی کورتی سەبارەت بە مەبەست و ئامانجەکانی سیمینارەکە باس کرد. بە دوای ئەودا بەڕێز سكرتێری گشتیی حیزب سیمینارەكەی به باسێكی تێر و تەسەل له سەر هەل و مەرجی سیاسی جیهان به گشتی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچه بەتایبەتی دەست پێكرد و له بەشی دووهەمی سمینارەكه دا به ڕوونی تیشكی خسته سەر بارودۆخی تەشكیلاتی حیزب به گشتی و ئەرك و بەرپرسایەتی ئەندامانی حیزب بۆ پاراستنی یەكڕیزیی و بەرەوپێش بردن و باشتر كردنی تەشكیلاتی حیزب.  سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان لەو بەشه له باسەكەی دا ئاماژەی به لایەنه جۆربەجۆرەكانی تێكۆشانی حیزبی كرد، لەم پێوەندییەدا به تایبەتی به گرینگییەوه باسی له پێویستی له مەیداندابوون و چالاكبوونی حیزب له بواره جۆراوجۆرەكان دا كرد. مەولوودی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا باسی له پێویستی گرنگیدان بە راهێنان و ئاماده كردنی هەرچی زیاتری هێزی پێشمەرگه ، پێوەندی و گرنگیدان به چالاكی و تێكۆشانی مەدەنی و فەرهەنگی له نێو خۆی وڵات و دەرەوەی وڵات كرد. مستەفا مەولوودی لە بەشێکی دیکەی باسەكەی دا ئاماژەی به گرنگیی یەكگرتنەوەی ڕێزەكانی دێموكراتەكان و ئەو هەنگاوانه كرد كه لەو پێوەندییەدا هەڵێنراونەتەوه، سكرتێری گشتیی حدك به ئاماژه به دوایین بڕیاری پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندی حیزب، باسی لەوه كرد کە ڕێبەری حیزبی دێموكڕاتی كوردستان به هەستكردن به گرنگیی یەكگرتووتی نێو ڕێزەكانی بزووتنەوەی كوردستان و بەتایبەتی ڕێزەكانی دێموكراتەكان، لەم پلینۆمە دا ڕوانگه و بۆچونەكانی خۆی له پێوەندی لەگەڵ پرسی یەكگرتوویی دێموكراتەكان پێشكەش به لایەنی حدكا كردوه. دوا به دوای باسەكەی مستەفا مەولوودی سكرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان، ژمارەیەك له بەشدارانی هەر دوو سیمینارەكه پرسیار و سەرنج و تێبینیەكانیانی خۆیام له پێوەندی لەگەڵ باسەكەی بەڕیز سکرتێر دا هێنایه گۆڕێ. ئەو سیمینارانه به وڵام و ڕوونكردنەوەكانی  مستەفای مەولوودی و له كەشێكی ئاوێته به هاوپێوەندیی تەشكیلاتی دا كۆتایی پێ هات. پێویست بە ئاماژەیە کە شاری ئالبۆرگ سیمینارەکە بە وتەکانی هاوڕێ محەممەد شاروێرانی دەستی پێکرد و شۆڕش بێهروزی بەڕیوەبەریی سیمینارەکەی لە ئەستۆ بوو