کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە چەند گەورەدێی وئاواییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

20:51 - 24 گەلاوێژ 2717

ئەمساڵ لە بەرەبەری ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارو گوندەکانی کوردستان پێشوازیی بەربڵاو لەو یادە کرا و،  تێکۆشەران و ئەندامانی ئەو حیزبە یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت. بە پێی هەواڵی گەیشتو،لە گەورەدێی سیسێر سەربەناوچەی شۆڕشگێری سەردەشت بۆ چەندمین جار ئەندامانی دڵسۆز و بوێری حیزب لەو گەورەدێیە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. شەوی ڕابردوو  لایەنگرانی حیزب لەو گەورەدێیە تراکت و دروشمی پێوەندی‌داریان بڵاو کردووتەوە. هەروەها بە پێی هەواڵێکی دیکە لە گوندی داشبەندی سەر بەشاری بۆکانیش درێژەدەرانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد بە چالاکیی تەبلیغیی خۆیان یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت. لەدرێژەی تێکۆشانی ئەندامانی حیزبی لە ناوخۆی وڵات بۆ جارێکی دیکەش لە گوندی ڕازاوەی سەهۆڵان لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژبە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار بەویادە ، پێشوازییان لە ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلات حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە خەڵکی بە وەفا و هەردەم دێموکراتی سیسێر و داشبەند وسەهۆڵان ، سڵاویان بۆ دەنێری و تێکۆشانیان بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانێ.