کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ناوچەی ئەحمەدی‌ کۆری بۆکان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە

06:12 - 25 گەلاوێژ 2717

رێبوارانی رێگاو رێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئەحمەدی کۆری بۆکان، بۆ رێزگرتن لە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەیان، لە بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵدا. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر چەند بەرزاییەکی ئەم ناوچەیە، هەڵکەوتوو لە نێوان ئاواییەکانی؛ هەباسئاوا، داشبەند و گردی قەبران لە ناوچەی ئەحمەدی‌کۆری بۆکان، یادی دامەزرانی حیزبەکەیان بەرز راگرت.