کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بناری ئاویەری سەربەرز و نێو شاری سنە یادی دامەزرانی حیزب بەرز راگیرا

16:39 - 25 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی ئازاو چاونەترسی دێموکرات لە شاری سنە، لە کردەوەیەکی ئازایانە‌دا لە بناری کێوی ئاویەری یادی ٧٢ ساڵە دامەزرانی حیزبەکەیان بەرز راگرت. شەوی ٢٤ لە سەر ٢٥ی گەلاوێژ، ئەندامان و تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە کردنەوەی ئاور لە بناری ئاوییەری رووبە شاری سنە و بەکارهێنانی تەرەقە لە نێو شار، پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان لە خەڵکی دێموکراتپەروەری ئەم شارە کرد. بە پێی ئەو زانیارییانەی لەم پێوەندییەدا بە ناوەندی هەواڵی کوردستان و کورد گەیشتووە ئەم چالاکییە کەم‌وێنەیەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە، وێڕای راکێشانی سەرنجی خەڵکی ئەم شارە، دەستبەجێ نیگەرانیی هێزە ئەمنیەوتی‌یەکانی لێ کەوتەوەو لە نێوشاردا خستنیە جموجۆڵەوە.