کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ئاوایی ئاڵیکەندی بۆکان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

17:02 - 25 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی ئەحمەدی کۆر سەر بە شاری بۆکان بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبەوە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد. شەوی ٢٤ لە سەر ٢٥ی گەلاوێژ، ئەندامان و تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە ئاوایی ئاڵیکەند لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، لە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزب‌دا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە سەر دەکەلی مخابراتیی ئەم ئاواییە شەکاندەوە.