کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە گەورەشاری کرماشان

23:59 - 25 گەلاوێژ 2717

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان  لە گەورەشاری کرماشان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوەبرد. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری کرماشانەوە بە دەستمان گەیشتوە، دۆستان و ئەندامانی نیشتمانپەروەری حدک لەو شارە، لە چالاکییەکی بەربڵاودا  چەندین گەڕەک و شەقامی ئەوشارەیان بە تراکت ودروشمی شۆڕشگێڕانە ڕازاندەوە. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا خەمخۆرانی دێموکرا‌ت‌ویستی کرماشانی لە چەندین گەڕەک و شۆێنی ئەوشارە کە بریتین لە"شەهرەکی مەسکەن، شەهرەکی زەفەر، پارکی نزیک بە شەهرەکی ئیلاهیە، کەمەربەندی و سەرجادەی کەمەربەندی"، بەبڵاوکردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندی‌دار، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. جێی وەبیرهینانەوەی لە رۆژانی رابردووش لە شاری ئیلام چالاکییەکی هاوشێوە بەڕیوەچوو.