کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگری شایی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پاوە، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

17:04 - 26 گەلاوێژ 2717

تێکۆشەرانی  کوردپەروەری بەهەست وهەڵوێستی شاری پاوە بە شێوەی جیاواز، یاد و ناوی ٢٥ی گەلاوێژ، رۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان بەرزڕاگرت. بەشێک لە ئەندامانی تێکۆشەری شاری پاوە، سەنگەری هەمیشەیی دێموکرات و مەکۆی فیداکارانی گەل و حیزب ، بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە  کردنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی ڕووبەڕووی ئەو شارە و، ئامادەکردنی تراکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە ،  یادی ٢٥ گەلاوێژیان بەرز راگرت. لایەنگرانی خوێنگەرمیی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەورامانی سەرفەراز و شاری پاوە،  ئازایانە لە چەلاکییەکی تەبلیغیی‌دا یادی ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبیان کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای سپاس و پێزانین بۆ سەرجەم تێکۆشەرانی حیزب لە شارەی پاوەی دێموکراتدۆست سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.