کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆروێژ، لە کۆبوونەوەیەکی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان‌دا

17:26 - 26 گەلاوێژ 2717

لە سەر داوای لیژنەی ناوچەی ئوسفۆلد،ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نوروێژ، چەندین هیزی سیاسی و کۆمەڵەی کەلتووری لە شاری ساسبۆرگ لە مالی کورد کۆبوونەوە. رۆژی١٦ ئاگوست، نوینەری چەندین هێز و ڕێکخراوی سیاسی و کۆمەلەی کەلتووری کە پێکهاتبوون لە پارتی دیموکرات کورستان، حدک، حدکا، کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمان خەباتی کوردستانی ئیران و N K S و نوێنەری ٤ کۆمەڵەی کەلتووری رۆژهەڵات و باشوور و باکوور، بە مەبەستی پێشتوانی کردنی لە رێفراندۆم لە باشوری کوردستان .لە دەوری یەک کۆبوونەوە. سەرەتا لە لایان نوێنەرانی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئوسفۆلد کۆبونەوکە کرایەوە و بەخیر هاتن و سپاس و پێ زانین خۆیان لە بە دەنگ هاتینی هیزە سیاسی وڕێکخراوە کەلتورییەکان دەربڕی. نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، مە بەست لەو کۆبوونەوەی دانانی پلان و بەرنامە بۆ پیشتوانی کردن لە پرسی ڕێفراندۆمی و ڕاپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی ٢٥-٩-٢٠١٧ بەڕیوە بچێ ناوبرد. پاشان چەندین کەس لە ئامادەبووان باسێکی تێروتەسەلیان لە بابەت ڕیفراندوم پێشکەش ونوێنەری تیکرای حیزب و رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵە کەلتوورییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر چۆنیەتی هاوکاری و پشتیوانی لەو پرسە گرینگەیان تاوتوێ کرد. هەیئەتی کۆمیتەی ئوسفۆلد،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کەلتووری ڕۆژهەڵاتییەکانی جێگیر لەو ناوچەیە کە بریتی بوون لە: هاوڕێیان حەسەن غەمبار، غفورسالحزادە، یوسف پوری، هەروەها نوینەری کۆمەڵەی کەلتوری بریتی بوون لە گوڵی حیدەری و کانی کریمیان بە چڕی لە باس و خواسەکاندا بەشداریان کرد و پیشنیار و تیبینی و لێکدانەوەی خۆیان لە سەر زەرورەتی ریفراندۆم هێنا بەرباس، هاوکات نوینەرانی حدک و کۆمەڵەی کەلتووری، پیشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کەمپەینە دەربڕی. لە کۆتایی باسەکان‌دا و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر باس و لێکدانەوە، هەیئەتێکی ٩ کەس بۆ بەریوەبردنی کەمپەینی ریفراندوم دیاری کرد.