کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتیی حدک بە دانانی تاتجە گوڵینە، ڕێزی لە قوربانیانی کردەوە تێرۆریستییەکەی شاری تۆرکۆی فینلاند گرت

15:57 - 30 گەلاوێژ 2717

بە مەبەستی هاودەردی و هاوخەمیی کردن  لە گەل و حکومەتی فینلاند هەروەها مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستیە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٨ی ئاگوستی ٢٠١٧ لە شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاند ڕووی‌دا، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک مستەفا مەولوودی، بە هاوڕێیەتی چەندین کەس لە ئەندامانی کۆمیتە و ئەندامانی حیزبی لەو وڵاتە، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی ئاگووستی۲۰۱۷ سەردانی شوێنی رووداوە تیرۆریستیەکەیان کرد و بە دانانی تاجە گوڵینە لە گەڵ کەسوکاری قوربانیان  هاوخەمیی خۆیانیان دەربڕی و هەرچەشنە توندوتیژییان مەحکووم‌کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕابردوو کەسێکی بە ڕچەڵەک مەغریبی کە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرییەتی لە وڵاتی فینلاند گێرسابووەوە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تۆرکۆ،ی وڵاتی فینلاند، بە چەقۆ هێرشی کرد سەر خەڵکی سڤیل و ٢ ژنی بێتاوانی کوشت و چەندین کەسی دیکەشی بریندار کرد، تاکوو سەر ئەنجام لە لایەن پۆلیسی ئەوە وڵاتە بریندار کراو و بە برینداری دەستەبەسەر کرا. پێویست بە ئاماژەیە کە ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.