کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتووێژی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەگەڵ رۆژنامەی '' ئافتۆن بلادێت''

07:51 - 4 خەرمانان 2717

پیش نیوەڕۆی رۆژی ٢٤ی ئاگۆستی کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە ناوەندی رۆژنامەی پڕ تیراژ و خوێنەری '' ئافتون بلادێت'' کاک مستەفای مەولوودی وتووێژێکی دەگەڵ خاتوو '' نیوێتێ داوود'' رۆژنامە نووسی سوئێدی کرد. لە وتووێژەکەدا بەڕێز کاک مستەفا مەولوودی وەڵامی پرسیارەکانی خاتوو نیوێتێی دایەوە. پرسیارەکان لەسەر چۆننیەتی هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەڵ کوردەکان و باقی نەتەوەکانی نیشەجێی ئێران بوو. هەروەها دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەدا و بەکارهێنانی شێعەکانی ناوچە بۆ مەبەستە سیاسییەکانی خۆی. لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەدا باسی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کرا و، پرسیار لەسەر هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سەبارەت بەو پرسە کرا. سکرتێری حیزب ویرای دەربڕینی خۆشحاڵی لەوەی کە نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخساوە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدا، پشتیوانی لە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کرد و گوتی ئێمە مافی دەنگدانمان نییە، دەنا بێ‌شەک بەشدار دەبووین و  دەنگی بەڵێ‌مان ‌دەدا.