کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان دوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆما جفاکێن کوردستان

23:10 - 18 خەرمانان 2717

رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ١٨ی خه‌رمانان هه‌یئه‌تێکیکۆما جفاکێن کوردستان به‌سه‌رپه‌ره‌ستی هه‌ڤاڵ سه‌رحه‌د ڤارتۆ، وته‌بێژی که‌جه‌که‌ و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی، سه‌ردانی سکرتاریایی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌یان کردو ، له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبێ دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌ره‌په‌ره‌ستی هاوڕێ حه‌سه‌ن ‌قادرزاده‌ ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌ گه‌رمی پێشوازی کران. له‌ دانیشتنێکی نێوان هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت ، کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌تی سیاسی و ئه‌مرۆیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وناوچه‌یی، شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی عێراق و سووریه‌ و پرسی کورد، له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، نه‌خش و ده‌وری زلهێزه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و پیلانه‌کانی ده‌وڵه‌تانی دژبه ‌کوردو، هاوکاروی و پێوه‌ندی نێوانیان و به‌تایبه‌تی چڕبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی و هاوکاری و پیلانه‌کانی تورکیا وئێران دژ به‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان و چونیه‌تی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ تاوتوێ کرا. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ کرا که‌ له‌ هه‌لومه‌رجی ناسکی ئێستا‌دا، وریایی و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی یه‌کیه‌تی و یه‌کریزی نێو ماڵی کورد له‌ ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی حیزبه‌کان و مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ئامانج و ئاواته‌کان‌یه‌تی. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌‌دا، هه‌یئه‌تی که‌جه‌که‌، پێکهاتنی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی و چاوه‌ڕاونیی به‌شداری حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و چۆنیه‌تی هاوکاری و له‌ چوارچێوری کۆمه‌ڵێک پڕنسیپی هاوبه‌ش که‌ ئامانج  به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێ، نه‌ک به‌رژوه‌ندی حیزب، خسته‌ڕوو. له‌ درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌ باس  له‌ هاوکاری و پێوه‌ندی دوو لایه‌ن کرا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی  له‌ سنووره‌کان وهه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و  پێشهات وگرفتانه‌ی دێنه‌ ئاراوه و، هه‌ردوولا له‌و بڕوایه‌‌دا بوون که‌ به‌ روحێکی کوردانه‌و،دۆستانه‌ پێش به‌ رووداوی نه‌خوازرا و بگیرێ و له‌ ڕێگای دانیشتن ودیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن. له‌ ئاکام‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر به‌شی هه‌ره‌ زۆری  ئه‌وباس وبابه‌تانه‌ی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌‌دا باس کران، هاوڕا بوون بۆ پته‌وکردن و به‌ هێز کردنی پێوه‌ندییه‌کان، ئه‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وه‌ و چاوپێکه‌وتننانه‌ له‌ داهاتووش درێژه‌ی هه‌بێ. له‌ کۆتایی ئه‌و دیداره‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانی  درا.