کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٥مین ساڵیادی شەهیدانی میکۆنووس ، لە گوندی سەهۆڵان

00:57 - 20 خەرمانان 2717

بە پێی هەواڵێک کە لە گوندی سەهۆڵانی مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتوە رۆژی ١٨ی خەرمانان لە شوێنی گەشتیاریی ئەشکەوتی سەهۆڵان لە مەهاباد، لە لایەن تێکۆشەرانی دێموکراتەوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. لە بەرەبەری ٢٥مین ساڵیادی شەهیدبوونی دکتور سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی بە دەستی نێردراوانی  کۆماری ئیسلامیی ، تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی سەهۆڵان لەو شوێنە گەشتیارییە کە جەماوەرێکی زۆر لە وێدا بوون بە چالاکیی تەبلیغاتی سەرەنجی مێوانان و گشتیارەکانیان ڕاکێشا. لەوچالاکییە تەبلیغییە‌دا بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە هەم یادی شەهیدانی رێبەریان بەرز ڕاگرت، هەم یەک ساڵەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهیدانی ئازاد ئاڵی و ئەمیر نستانی بەشێکی دیکە لەو چالاکییەکانی گوندی سەهۆڵان بوو. شایانی باسە دوای ئەوەی وێنەو دروشمەکان بۆ بە هۆی سەرەنجدانی گەشتیاران ، چەند بەکرێگیراوی رێژیم بە پەلە دروشمەکانیان پاک کردەوە.