کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنووس لە ناوچەی سەردەشت

16:48 - 25 خەرمانان 2717

لە بەرەبەری ٢٥مین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی رێبەر و، هاورێیانی لە وڵاتی ئاڵمان بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران،  کە بە شەهیدانی کردەوە تیروریستییەکەی میکۆنووس ناسراون، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەند گوندی ناوچەی سەردەشت چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد. درێژەدەرانی ڕێگەی شەهیدان و، قوتابیانی مەکتەبی قازی قاسملوو، شەڕەفکەندی لە گوندەکانی بێورانی خواروێ و نشکۆڵانی سەردەشت ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار وێڕای مەحکوومکردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری بێڕلین ، لە گەڵ ڕێبازی شەرەفکەندی و سەرجەم شەهیدانی حیزب وگەل،  پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان  بە چاوی ڕێزەوە دەڕاونێتە تێکۆشانی ئەندامان و دۆستانی خۆی لە نێوخۆی وڵات و، سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات‌دەخوازێ.